Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئێمە دیلی ئەمەریکا و ڕوسیا نین


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی ئێمە دیلی ڕوسیا و ئەمەریکا نین، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ کە وتی بەرلین دیلی ڕوسیایە.

لە کۆبوونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆدا هایکۆ ماس لە بڕۆکسل بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە نە دیلی ڕوسیا و نە دیلی ئەمەریکاشین. ئێمە یەکێکین لەو وڵاتانەی جیهان کە جیهانێکی ئازاد دەستەبەر دەکات و بەو شێوەیەش دەمێنینەوە."

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس ئاماژەشی بەوەدا کە ئەڵمانیا بەنیازە هەتا ساڵی 2024 خەرجی سەربازیی بە ڕێژەی لە سەدا 80 زیاد بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG