Accessibility links

ئەڵمانیا ڕازی دەبێت لەسەر هەناردەکردنی سیستمی چەک بۆ قەتەڕ


وەزیری ئابووری ئەڵمانیا پیتەر ئاڵتمایەر

وەزیری ئابووری ئەڵمانیا پیتەر ئاڵتمایەر وتی حکومەتی ئەڵمانیا ڕازیبووە لەسەر هەناردەکردنی چوار سیستمی موشەکی دەریایی بۆ قەتەڕ کە ئەمەریکا و ئەڵمانیا پەرەیان پێداوە.

ئەم ڕازیبوونەی ئەڵمانیا بۆ هەناردەکردنی چەک بۆ قەتەڕ لەکاتێکدا دێت کە بەرلین هەموو فرۆشییەکانی چەکی بۆ سعودیەی ڕکبەری قەتەڕ ڕاگرت دوای کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی.

ئەم سیستمی موشەکییە کەشتیە دەریاییەکان و فڕۆکە و کۆپتەرەکان لە موشەک دەپارێزێت. هەروەها لەگەڵ موشەکەکاندا 85 ئامێری ڕاداری تێدایە.

ئاڵتمایەر وتی لەڕێی ئیتاڵیاوە سیستمە موشەکییەکە هەناردەی قەتەڕ دەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG