Accessibility links

ئەڵمانیا پێشنیاری دامەزراندنی ناوچەیەکی ئاسایش دەکات لە باکووری سوریا


وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئانیگریت کرامب کارینپاوەر
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئانیگریت کرامب کارینپاوەر

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئانیگریت کرامب کارینپاوەر پێشنیاری دامەزاندنی ناوچەیەکی ئاسایشی کرد لە باکووری سوریا بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و پەنابەران و بەردەوامی پێدان بە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعش.

کرامب کارینپاوەر وتی " پێشنیاری ئەوە دەکەم ناوچەیەکی ئاسایش دابمەزرێندرێت لەژێر سەرپەرشتیەکی نێودەوڵەتیدا بە بەشداری تورکیا و ڕوسیا."

ئاماژەشی بەوەدا ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی سەقامگیری لە ناوچەکەدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەتوانن دووبارە بنیادبنێنەوە و پەنابەرانیش بتوانن خۆبەخشانە بگەڕێنەوە.

کرامب کارینپاوەر وتی لە نزیکەوە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵدا تاوتوێی دامەزراندنی ناوچەیەی ئاسایشیان کردووە لە باکووری سوریا و پێشنیارەکەی بە هاوپەیمانەکانی ئەڵمانیا ڕاگەیاندووە.

ئەمە یەکەمین جارە حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیاری ئەرکێکی سەربازی بکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەگەر ئەم پێشنیارە لەلایەن تورکیا و ڕوسیاوە پشتیوانی لێبکرێت ئەوا واپێشبینی دەکرێت ئەڵمانیا لە چوارچێوەی ئەرکەکەدا سەرباز ڕەوانەی سوریا بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG