لە کاردانەوەیەکی دیکەی نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ئێران وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زیگمار گابرێل وتی ئەڵمانیا زۆر نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکان لە ئێران‌دا.
ئەم لێدوانەی زیگمار گابرێل لەمیانەی سەردانەکەیدا بوو بۆ ئۆکرانیا.
هەروەها سەبارەت بە ئۆکرانیاش وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتی گومانی لەوە هەیە کە بڕیارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە پێدانی چەکی سووک به ئۆکرانیا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی ناوچەی دۆنباس یارمەتیدەر بێت
له لایه‌کی دیکه‌وه، ڕووسیا به جیدی داوا له ئه‌مه‌ریکا ده‌کات "ده‌ست تێوه‌ردان له کاره‌کانی نێوخۆیی" ئێران نه‌کات.
ئاژانسی هه‌واڵنێری 'تاس' گوته‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سێرگێی ریابکۆڤ ی هێنایه‌وه که رۆژی پێنج شه‌مه به جیدی داوای له ئه‌مه‌ریکا کرد که وه‌ک خۆی ده‌ڵێت "ده‌ست تێوه‌ردان له کاره‌کانی نێوخۆیی" ئێران د نه‌کات.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دانۆڵد تڕا‌مپ پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشانده‌ران ده‌ربڕێوه که له سه‌رانسه‌ری ئێران له ماوه‌ی حه‌وتووی ڕابردوودا ڕێ پێوانیان بۆ سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی مه‌لاکانی ئێران وه‌ڕێخستوه.