Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: ئەڵمانیا دژایەتی بڵاوبوونەوەی موشەکی ناوەکیی نوێ دەکات لە ئەوروپادا


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس بە دەزگای هەواڵی ئەڵمانیای وت وڵاتەکەی بە توندی دژایەتی هەر جوڵەیەک دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی موشەکی ناوەکیی نوێی مەودا ناوەند لە ئەوروپا، ئەمەش ئەگەر پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ناوەکیی هەڵبوەشێنرێتەوە کە لە سەردەمی جەنگی سارددا واژۆ کرا.

دەزگا هەواڵییە ئەڵمانیاکە لە زاری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماسەوە بڵاویکردەوە " نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا گفتوگۆ لەسەر گەڕاندنەوەی موشەکی ناوەکیی بکرێت."

وتیشی " لە ئەڵمانیا بڵاوکردنەوەی موشەکی ناوەکیی مەودا ناوەند ڕووبەڕووی دژایەتیکردنێکی بەرفراوان دەبێتەوە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا هەڕەشەی کشانەوەی کرد لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی موشەکی ناوەکی مەودا کورت و ناوەند کە لە ساڵی 1987 دا لەنێوان ئەمەریکا و ڕوسیادا واژۆ کرا، پەیماننامەکە قەدەغەی کردووە ڕوسیا و ئەمەریکا موشەکی ناوەکیی مەودا کورت و ناوەند لە ئەوروپادا بڵاوبکەنەوە.

ڕوسیاش دەڵێت خۆی ئامادە دەکات موشەکی ناوەکیی نوێ لە ئەوروپادا بڵاوبکاتەوە ئەگەر هاتوو ئەمەریکا لە پەیماننامەکە بکشێتەوە.

ماس وتی " گەڕاندنەوەی چەکی ناوەکیی بەدڵنیاییەوە وەڵامێکی هەڵەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG