Accessibility links

مێرکڵ داوا لە ئەڵمانیەکان دەکات لە ماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکو دوای پشووەکانی ئیستەر


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتی داخستنی شوێنە گشتیەکان و مانەوە لە ماڵەوە تاوەکو 19 ی مانگی چوار درێژ دەکرێتەوە بەمەبەستی هێواشکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا دوای پشووەکانی جەژنی ئیستەر حکومەت دووبارە ڕەوشەکە هەڵدەسەنگێنێتەوە.

ئەڵمانیا خوێندنگا و دوکان و ڕێستۆرانت و یاریگاکان و دامەزراوە وەرزشیەکان و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی داخستووە، ئەمەش لە هەوڵێکیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ژمارەی توشبوون و گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تا دێت لەزیادبووندایە.

ئانگێلا مێرکڵ وتی " کاریگەرییەکی کەمی ئەم ڕێوشوێنانە دەبینین، بەڵام زۆر دوورین لەو ئاستەی کە پێویستە پێی بگەین."

وتی " ئێمە دەزانین پەتا گوێ بە پشووەکان نادات." داوای لە خەڵکی ئەڵمانیاش کرد لە ماوەی ئەو پشووەی جەژنی ئیستەردا گەشت نەکەن.

سەرچاوە/ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG