Accessibility links

مێرکڵ: وازهێنانم لە سەرۆکایەتی حیزب بێهێزم ناکات لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ ڕەتی کردەوە کە دەست لەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتی حیزبی دیموکراتی مەسیحی بێهێزی بکات و وای لێبکات نەتوانێت بە تەواوەتی مامەڵە لەگەڵ ڕابەرانی جیهاندا بکات بە نموونە مامەڵەکردن لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگاندا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکی میسڕ عەبدول فەتاح سیسی لە بەرلین، ئانگێلا مێرکڵ وتی بڕیارەکەی سەبارەت بەوەی چیتر هەوڵ نەدات بۆ سەرۆکایەتی حیزبەکەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا کاتی زیاتری دەداتێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکانی دیکەدا.

وتیشی " پێم وانیە هیچ شتێک بگۆڕێت سەبارەت بە دانوستانەکانم لە دانوستانە نێودەوڵەتیەکاندا، بەڵکو کاتی زیاترم دەداتێ تاوەکو بتوانم گرنگی زیاتر بدەم بە ئەرکەکانم وەکو سەرۆکی حکومەت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG