Accessibility links

وەزیری بەرگری : ئەڵمانیا لەوانەیە هێزی زیاتر ڕەوانەی ئەفغانستان بکات


هێزەکانی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان
هێزەکانی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا وتی بەنیازە بوونی سەربازانی ئەڵمانی لە ئەفغانستان زیاد بکات وەکو یەکەم نیشانەی ئەوەی کە بەرلین لەوانەیە ڕازی ببێت بە داواکەی ئەمەریکا بۆ ناردنی سەربازیی زیاتر بۆ ئەفغانستان.

لە ئێستادا ئەڵمانیا 980 سەربازیی لە چیای هیندۆ کوش جێگیر کردووە لەچوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆدا بۆ مەشق پێکردنی هێزەکانی ئەفغانستان و ئەڵمانیا دووەم بەهێزترین هێزە دوای ئەمەریکا لە ئەفغانستاندا.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لین لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری مەزار ئەلشەریف لە باکووری ئەفغانستان وتی " سەربازەکان، بەتایبەتی ڕاهێنەرەکان، پێم دەڵێن ڕاهێنەری تەواومان هەیە بەڵام دەتوانین تۆزێ زیاتری بکەین ئەگەر یەکەی زیاترمان هەبێت ۆ پاراستن."

وتی پێویستە لەسەر پەرلەمانی ئەڵمانیا ڕازی ببێت لەسەر ڕەوانەکردنی سەربازیی زیاتر بۆ ئەفغانستان.

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەر بە حیزبی پارێزەرانە بە ڕابەرایەتی ئانگێلا مێرکڵ و وتی هیوادارە لە حکومەتە نوێیەکەدا لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە کە ئێستا دانوستانی لەسەر دەکرێت.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی هەشتدا ڕێگەیدا بە ڕەوانەکردنی سەربازیی زیاتر بۆ ئەفغانستان بۆ مەشق پێکردنی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی و جێبەجێکردنی ئەرکەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەهیوای ئەوەدا کە ئەو خاکەی ئێستا بەدەست تاڵیبانەوەیە کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە و تاڵیبان ناچار بکات بێنە ناو گفتوگۆکانەوە.

ڤۆن دێر لین داوای دەست پێکردنی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبانی کرد و وتی هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانستان دەتوانن فشار بخەنە سەر ئەو لایەنانەی ناو تاڵیبان کە ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن.

وتیشی " ئەو یەکگرتووییە دەبێتە هۆی سەرکەوتنێکی درێژخایەن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG