Accessibility links

پولیسی ئاڵمان دەڵیت ئوتوموبیلێک خۆی کردوە بە پێش چێشتخانەیەک


شاری موینستر ئەو شوێنەی بە ئوتوموبیلێک هێرشەکە بۆ سەر خەڵک ئەنجامدرا

پارەکە رۆژێک پێشتر هەر رووداوێکی بە ئەم شێوە لە شاری ستوکهۆم لە سوید ڕوویدا

گوتەبێژی پۆلیسی دەڵێت بەهۆی ئەوەوەی کە ئۆتۆمبیلێک لەجۆری ڤان خۆی کردوە بە ناو قەرەباڵەغی پێش چێشتخانەی شاری بە ناوبانگیبەناوبانگی موینیستەر لە ئەڵمانیا و چەند کەسگیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بریندار بوونە.

گوتە بێژەکەی پولیس، ئەندریا بۆود بە پەیامنێرانی راگەیاند شوفێری ڤانەکە پاش ئەوەی کە خۆی دەکات بەناو قەرەباڵەغییەکەدا لەناو ئۆتۆمبیلەکەدا بە فیشەک خۆی کوشتووە ، بەڵام دەڵێت تائێستاکە شوناسی شۆفێرەکە دەستنیشان نەکراوە.

هەروەها گوتیشی چەندین کەس گیانیان لە دەست داوە و چەندین لە کەسانی برینداریش لە دۆخیکی خراپ دان و دەروەی ٣٠ کەسیش بریندارن.

پولیس گوتیشی ئەو چیشتخانەی کە هێرشی کراوەتە سەر جیهانگەڕێكی زۆر سەردانی دەکەن.

تا ئەم سەروەختە پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەکەن و داوایان لە هاوڵاتیان کردووە لە شوێنی رووداوەکە دووربکەونەوە.

ئەو ڕووداو لە دەمێکدا دێت کە ساڵێک لە مەوبەر هێرشێکی لە ڕێگای لۆرییەک لە نێو شاری ستۆکهۆلم ئەنجام درا کە ٥ کەس کوژران، و وای کرد کە بیرەوەرییەکانی مانگی ١٢ی ٢٠١٦ هێرش لە بێرلینیش زیندوو بێتەوە کە ١٢ کەس تێیدا کوژران.

XS
SM
MD
LG