لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شوێنی تەقینەوەکەی بەیروتی پایتەختی لوبنان، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی لوبنان پێویستی بە حکومەتێکە بتوانێت ڕووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە و چاکسازی بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی " مەحاڵە شتەکان وەکو پێشتر بمێننەوە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئامادەیە وەبەرهێنان بکات بەڵام پێویستی بە گرەنتی هەیە بۆ ئەو وەبەرهێنانانە، گرنگە حکومەتێک هەبێت ڕووبەڕووی گەندەڵی ببێتەوە."
وتیشی " زۆرێک لە ئەوروپا ئەم وڵاتەیان بەلاوە بایەخدارە. دەیانەوێت چاکسازی ئابووری تێدا بکرێت و حوکمڕانیەکی باشی تێدا بکرێت. هەر کەسێک لە لوبنان دەسەڵات بگرێتەدەست کاری زۆری لەسەر دەبێت بیکات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز