Accessibility links

ئەڵمانیا هاوکارییەکانی بۆ عێراق دەبەستێتەوە بە چارەسەری ئاشتیانە لەگەڵ کورددا


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زیگمار گابرێل وتی وڵاتەکەی دەیەوێت بەردەوام بێت لە یارمەتییەکانی بۆ عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵام یارمەتییەکان بەندن بە هەوڵە ئاشتەوایـیەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوانیان.

جێی ئاماژەیە حکومەتی ئەڵمانیا یارمەتی مرۆیی و گەشەپێدانی عێراقی داوە بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار یۆرۆ کە بەوەش دەبێتە یەکێک لە گەورەترین بەخشەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ عێراق.

گابرێل دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە بەرلین وتی " یارمەتی خۆمان پێشکەشی عێراق دەکەین وەکو وڵاتێکی یەکگرتوو، دەمانەوێت بەردەوام بین لە پشتیوانیەکانمان بەڵام بەو مەرجەی کە عێراق ناکۆکییەکانی ناوخۆی بە شێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسیانە چارەسەر بکات و لەو ڕەوشەی ئێستا تیایدا دەژین دەربچن."

باسی لەوەش کرد ئەڵمانیا هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردبووە لەوەی ڕیفراندۆمەکەی 25 ی مانگی نۆ ئەنجام نەدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG