Accessibility links

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: ناکۆکیەکان لەگەڵ مێركڵ سەبارەت بە کۆچبەران مەترسیدارن


وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سیهۆفەر لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سیهۆفەر وتی ناکۆکییەکەی نێوان حیزبەکەی یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی باڤاری و حیزبەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ سەبارەت بە کۆچبەران مەترسیدارە و زاڵبوون بەسەریدا مەحاڵە، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە حیزبەکەی سازش دەکات تاوەکو خۆیان بەدووربگرن لەزیانگەیاندن بە هاوپەیمانێتییەکەیان.

ڕۆژی یەکشەممە حیزبەکە بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی کە ئایا دەست دەکات بە پلانەکەی سیهۆفەر بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە بەڕاستی لە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا تۆمارکراون یاخوود نا.

مێرکڵ دژایەتی ڕەفتاری تاکلایەنانە دەکات چونکە لەوانەیە ئەو سیاسەتەی کە لە ساڵی 2015 دا پەیڕەوی کرد کە سیاسەتی دەرگا کراوەیی بوو بگۆڕدرێت و دەسەڵاتەکەی لەناوببات. هەروەها هەڕەشە لە دابەشبوونی حیزبی فەرمانڕەوا دەکات کە تەنها سێ مانگە پێکهێنراوە و لێدانێکیش دەبێت بۆ سیستمی کراوەیی سنوورەکان لەنێوان وڵاتانی یەکێتییەکەیدا کە بە شنگن ناسراوە، ئەمەش لەکاتێکدا کە دابەشبوونەکان لە یەکێتییەکەدا زیاتر و زیاتر دەبێت.

سیهۆفەر لە نوسراوێکدا لە ڕۆژنامەی فرانکفۆرتی ئەڵمانی نوسیویەتی " ئەوروپا لە مەترسیدایە و ئەڵمانیاش بە هەمان شێوە. ڕەوشەکە مەترسیدارە و زاڵبوون بەسەریدا مەحاڵە."

هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە پارێزگاری لە مافی خۆی بکات بۆ ڕەت کردنەوە ئەو کۆچبەرانەی لە ئەڵمانیان بەڵام ئارەزووی خۆشی دەربڕی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئەوروپی.

وتیشی " زۆر گرنگە کۆبوونەوەکەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆتایی مانگی شەشدا بگاتە کۆمەڵێک ڕێکەوتن کە تیایدا دان بنێن بەو قورساییەی ئەڵمانیا لەسەر شانیەتی سەبارەت بە سیاسەتی کۆچ."

وتیشی یەکێتی ئەوروپا دەبێت زامنی پاراستنی سنوورەکانی دەرەوەی یەکێتییەکە بکات و بەشێوەیەکی دادپەروەرانەش ئەو کەسانەی دابەش بکات کە ڕێگەیان پێدەدرێت بمێننەوە و بەخێراییش ئەو کەسانە بنێرنەوە کە مافی ئەوەیان نیە لە ئەوروپادا بمێننەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG