Accessibility links

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت سوورە لەسەر ئەوەی ڕێگە نەدات هەندێک لە کۆچبەران بێنە ئەڵمانیاوە


سەرچاوەیەکی حیزبی یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی لە زاری ڕابەری حیزبەکەوە بڵاویکردەوە لەمیانەی کۆبوونەوەی حیزبەکەدا وتوویەتی هیچ بەدیلێک نابینێت بۆ ڕێگە پێنەدانی هەندێک لە کۆچبەران کە دەگەنە سنوورەکانی ئەڵمانیا، کە ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵدا.

سەرچاوەکە وتی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سیهۆفەری ڕابەری حیزبی یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی وتوویەتی ئەو گفتوگۆیانەی کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەگەڵ ئانگێلا مێرکڵدا ئەنجامیان داون هیچ کاریگەرییەکیان نەبووە.

جێی ئاماژەیە مێرکڵ هەوڵدەدات ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی هەفتەی پێشووی ڕابەرانی یەکێتی ئەوروپا سەرکەوتوو بێت تاوەکو هاوپەیمانەکانی لە ناوخۆی ئەڵمانیادا ڕازی بکات کە داوا دەکەن سیاسەتی ئەڵمانیا بەرامبەر کۆچبەران توندتر بێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG