ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ پیرۆزبایی لە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن کرد بەهۆی سەرکەوتنی حیزبەکەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و دەنگدانەکەی بە پشتیوانیکردن لە چاکسازی لە قەڵەمدا
دوای خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان واچاوەڕواندەکرێت حیزبە نوێکەی ماکرۆن بە سەر حیزبە کۆنەکانی فەڕەنسادا سەربکەوێت و دەتوانێت لەوڕێیەوە چاکسازی لەبواری کارکردندا ئەنجام بدات.
لە هەژماری تایبەتی خۆیاندا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر حکومەتی ئەڵمانیا نوسیویەتی " ئانگێلا مێرکڵ : پیرۆزبایی تەواوی خۆم ئاڕاستەی ئیمانوێل ماکرۆن دەکەم بەو سەرکەوتنە مەزنەی لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا، دەنگدانەکە پشتگیریکردنێکی بەهێزە لە چاکسازی."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز