Accessibility links

ئەڵمانیا ڕێوشوێنەکانی کۆرۆنا لەسەر سنوور درێژ دەکاتەوە


وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا وتی وڵاتەکەی کە بەشدارە لە ناوچەی شنگن، پشکنینەکان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر سنووری وڵاتەکە درێژ دەکاتەوە تاوەکو 15 ی مانگی پێنج.

وتیشی ئەو ڕێوشوێنەی گیراوەتەبەر بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی ئەوروپا و ئەوەشی خستەڕوو " بێگومان پەیڕەوی ڕێنماییەکانی ئەوروپا دەکەین و تاکلایەنانە و بەبێ هەماهەنگی هیچ شتێک ناکەین."

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتانی ئەوروپا، زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەی شنگن ڕێوشوێنی خۆپاراستنیان گرتۆتەبەر بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG