Accessibility links

بروسیا دۆرتمۆند : برینداربوونی یاریزانێک لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە نزیک پاسی تیمەکە


پۆلیس ڕایگەیاند زیانێکی زۆر گەیشتووە بە پاسی تیمی تۆپی پێی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی و یەکێک لە یاریزانەکانی تیمەکە برینداربووە لەئەنجامی سێ تەقینەوە لە نزیک پاسەکەدا لەکاتێکدا کە تیمەکە لەڕێگادا بوو بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یانەی مناکۆی فەڕەنسی بێتەوە لە جەولەی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

هەروەها یارییەکە دواخراوە بۆ ڕۆژی چوارشەممە.

پۆلیسی دۆرتمۆند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستماندایە، جامی پاسەکە هەمووی شکاوە و یەک کەس بریندار بووە." هەروەها پۆلیس ڕاشیگەیاند کە ڕووداوەکە لە دەرەوەی شارەکە ڕوویداوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووشە دەڵێت " ئێستا ناتوانین هۆکاری تەقینەوەکە بزانین یاخوود دڵنیا ببینەوە لەوەی کە شتێک تەقیەوەتەوە."

بڕوسیا دۆرتمۆند ڕایگەیاند یاریزانی هێڵی بەرگری ئیسپانی مارک پارترا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

پۆلیسیش لەلای خۆیەوە لە بەیاننامەکەدا وتی " هەتاکوو ئێستا هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر بوونی هەڕەشەیەک بۆ سەر تیمی بروسیا دۆرتمۆند."

هەروەها یانەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند " چەند خولەکێکی کەم دوای ئەوەی پاسەکەی بروسیا دۆرتمۆند ئوتێلەکەی بەجێهێشت تەقینەوەکە ڕوویدا."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG