Accessibility links

ئەڵمانیا: یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە چەند ڕۆژێکی دیکە دەبێت تاوەکو سزاکان بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک گوتی یەکێتی ئەوروپا چەند ڕۆژێکی دیکەی دەوێت تاوەکو بگاتە ڕێکەوتنێک لەسەر سەپاندنی سزا نوێیەکان بەسەر ڕووسیادا. ئەمەش شەشەمین جار دەبێت یەکێتییەکە بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا سزا بەسەر مۆسکۆدا بسەپێنێت.

وتی " وەکو ئەڵمانیەکان، دەزانین قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا هەنگاوێکی ئاسان نابێت. هێشتا کۆمەڵێک کێشە هەن دەبێت چارەسەر بکرێن، ئەوەش ئەمڕۆ ڕوونادات."

گوتی " بەڵام باوەڕم وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەین بە ڕێکەوتنێک."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG