Accessibility links

ئەڵمانیا داوا دەکات " بەزووترین کات " ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی ئازاد بکرێت


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس داوای لە ڕوسیا کرد " بەزووترین کات " ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا ئالێکسی ناڤاڵنی ئازاد بکات دوای ئەوەی لەگەڵ گەیشتنیدا لە ئەڵمانیاوە بۆ مۆسکۆ دەستگیرکرا.

ماس وتی ناڤاڵنی کە دوای ژەهراویکردنەکەی لە ئەڵمانیا چارەسەری وەرگرت " بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ ڕوسیا چونکە وەکو نیشتیمانی خۆی سەیری دەکات، دەستگیرکردنی لەلایەن کاربەدەستانی ڕوسیەوە مانای تێدانیە."

ئاماژەشی بەوەدا ڕوسیا بەپێی دەستوورە تایبەتیەکەی و بەرپرسیارێتیە نێودەوڵەتیەکانی ناچارە دەوڵەتێکی یاسا بێت و مافی هاوڵاتیانی مەدەنی بپارێزێت. ئاماژەشی بەوەدا " دەبێت ئەو یاسایانە بەسەر ئالێکسی ناڤاڵنیدا جێبەجێ بکرێت و بەزووترین کات ئازاد بکرێت."

ماس وتیشی ناڤاڵنی " بەشێوەیەکی ماترسیدار " لەسەر خاکی ڕوسیا ژەهراوی کراوە و بەرلین داوا لە مۆسکۆ دەکات " بەشێوەیەکی ورد لێکۆڵینەوە لەو هێرشە بکات و ئەنجامدەری ئەو کارە بدات بە یاسا."

لەلایەکی دیکەشەوە ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا شاڕڵ میشێڵ وتی " دەستگیرکردنی ناڤاڵنی جێی قبوڵکردن نیە." هەروەها داوایکرد " بەزووترین کات ئازاد بکرێت." هاوکات فەڕەنساش " نیگەرانی خۆی " سەبارەت بەو بابەتە دەربڕی.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG