وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە کوژرانی خۆپیشاندەران لە ئێران و داوای لە حکومەتی ئێران کرد ڕێز لە مافەکانی گەلەکەی بگرێت.
جێی ئاماژەیە دەیان هەزاران کەس بەشداریان لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کردووە و لە ساڵی 2009 ەوە تا ئێستا ئەمە گەورەترین ناڕەزایی دەربڕینە لە ئێراندا ڕوویدابێت.
گابرێل وتی " داوا لە حکومەتی ئێران دەکەین ڕێز لە مافی خۆپیشاندەران بگرێت لە کاتی گردبوونەوەکان و لەو کاتانەدا کە ڕای خۆیان بەشێوەیەکی ئاشتیانە دەردەبڕن. دوای ئەو ڕووداوانەی ئەمدواییانە پێویستە لەسەر هەموو لایەنەکان خۆیان بەدوور بگرن لە کردەوەی توندوتیژی."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز