دەزگای ڕاگەیاندنی یەکێتی ئەڵمانیا وتی پۆلیس هاوڵاتییەکی سوری تەمەن 19 ساڵی دەستگیرکردووە کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت پلانی تەقینەوەی دانابێت بەمەبەستی کوشتن و بریندارکردنی زۆرترین کەس لە ئەڵمانیا.
وتیشی دەستگیرکردنەکە ئەمڕۆ بەیانی بووە لە شارۆچکەی شوێرین کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیاوە. هەروەها وتیشی ناوی یامن ئا یە.
ئۆفیسی دەزگا ڕاگەیاندنەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت " ئەو ئەنجامانەی کە تا ئێستا پێی گەیشتوون ئاماژە بەوە دەدەن کە یامن بڕیاری داوە تەقینەوەیەک ئەنجام بدات لە ئەڵمانیا بە مەبەستی کوشتن و بریندارکردنی زۆرترین کەس."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز