Accessibility links

دێر شپێگڵ: ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا پلان دادەنێن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا


گۆڤاری شپێگڵ لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە ئەڵمانیا و فەڕەنسا و دانیمارک و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و چیک پێشنیارییان کردووە یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ئێراندا بسەپێنێت بەهۆی هەوڵەکانی تارانەوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان لە وڵاتەکەدا.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوە داوە سزا پێشنیارکراوەکان 16 کەس و ئەو ڕێکخراو و دامەزراوانە دەکەنە ئامانج کە بەرپرسن لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران کە بەهۆی مەرگی ژینا ئەمینییەوە ئەنجام دەدرێن.

لە کۆبوونەوەکەی 17 ی مانگی 10 دا وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڕیار لەسەر سزاکان دەدەن، پێشبینیش دەکرێت هیچ ئەندامێکی یەکێتییەکە دژایەتی سزاکان نەکات.

ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک گوتی سەرکوتکارییەکەی تاران دژی خۆپیشاندانەکان " دەربڕینی ترسە لە خوێندن و دەسەڵاتی ئازادی " و بەڵێنی سەپاندنی سزایدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG