Accessibility links

گرووپێکی میدیای ئاڵمانی سکاڵا بۆ به‌ندکردنی رۆژنامه‌وانێک ده‌کات


ڕۆژنامه‌نووسی ئاڵمانی به‌ ڕه‌گه‌ز تورک، دێنیز یورجه‌ل

گرووپی میدیای ئه‌ڵمانیا ناسراو به‌ (وێڵتن24) له‌دادگای ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ زیندانیکردنی یه‌کێک له‌ ڕۆژنامه‌وانه‌کانی داوایه‌کی دژ به‌تورکیا تۆمارکرد.

سه‌رنووسه‌ری میدیاکه‌ ده‌ڵێت "به‌هۆی زیندانیکردنی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌گه‌ز تورکی (دینیز یوجێل) و ڕاگرتنی ڕۆژنامه‌که‌ی به‌ناوی "دی" له‌وه‌تای مانگی 2ی ڕابردوو هیچ ڕاپۆرتێکی بڵاونه‌کردوه‌ته‌وه‌".

ستیڤانی کاسپار سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای "وێڵتن24" له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا شه‌مه‌ گوتی "کۆمپانیاکه‌ بۆ به‌رگری له‌ ئازادی دێنیز یوجێل و ئازادی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌موو ڕێگا یاسایه‌کانی هه‌یه ‌بیگرێته‌به‌ر".

یوجێل یه‌کێکه‌ له‌ ژماره‌یه‌ک ئه‌ڵمانی ئه‌وانه‌ی تورکیا د به‌گومانی هاریکاری گرووپه‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان ه‌ستگیری کردوون.

وێڵتن24 ده‌ڵێت یوجێل خۆی داوایه‌کی جودای خستوه‌ته‌ به‌رده‌م دادگای ستراسبۆرگ، هێشتا تۆمه‌ته‌کانی پێ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.

له‌دوای کوده‌تا سه‌رنه‌که‌وتوه‌که‌ی ساڵی ڕابردوودا، تورکیا زیاتر له‌ 100 ڕۆژنامه‌وانی ده‌ستگیرکردوه‌.

XS
SM
MD
LG