Accessibility links

دادگای ئاڵمان سێ دادوه‌ر له‌ پێوه‌ندی کوشتاری جوله‌که‌کان له‌ سه‌ر پۆست لاده‌بات


Hubert Zafke

ئه‌و پزیشکه‌ پێشوویه‌ی نازێکان له‌ پێوه‌ندی 3،681 نموونه‌دا تاوانی له‌ سه‌ره‌ که‌ گۆیا بۆ کوشتنی جووله‌که‌کان له‌ که‌مپی مه‌رگی ئاوس شوێتس له‌ وڵاتی پوله‌ند دا، ده‌ستی هه‌بوو.

دادگایه‌کی ئاڵمان سێ دادوه‌ره‌ی له‌ سه‌ر پۆسته‌که‌یان لابردووه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی دادگایی کردنی پزشکێکی پێشووی نازیستیان چه‌ندین جار وه‌دواخستووه‌ که‌ پێشتر له‌ که‌مپی مه‌رگی ئاوشویتس دا کاری ده‌کرد.

ئاژانسی هه‌واڵنێری ئاڵمان (د. پ.ا) شه‌مه‌ ڕاپۆرتی کرد که‌ دادگای ئه‌یاله‌تی نورندێنبێڕگ هه‌ینی سێ دادوه‌ری نوێی ده‌ست نیشان کردن. لێکۆڵه‌رانی یاسا دوای ئه‌وه‌ سکالیان کرد که‌ دادوه‌رانی پێشوو بریاریان دا هوبێرت زافکه‌، ته‌مه‌ن 96 ساڵی له‌ ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ ئاماده‌یی دادگایی کردنی نیه‌ و به‌رده‌وام ئه‌و دادگاکردنه‌یان وه‌دواخست.

زافکه‌ له‌ پێوه‌ندی 3،681 نموونه‌دا تاوانی له‌ سه‌ره‌ که‌ گۆیا بۆ کوشتنی جووله‌که‌کان له‌ که‌مپی مه‌رگی ئاو شوێتس له‌ وڵاتی پوله‌ند دا، ئه‌و کات له‌ ژێر ده‌ستی نازی، هاسانکاری کرد، به‌ڵام پارێزه‌ره‌ی ناوبراو ده‌ڵیت هیچ کارێکی تاوانکاری نه‌کردووه‌.

ئه‌و تاوانانه‌ که‌ له‌ ماوه‌ی مانگێک له‌ ساڵی 1944 دا روویان دا، کوژرانی ئه‌و جوله‌کانه‌یه‌ که‌ به‌ 14 شه‌مه‌نه‌فه‌ر گوێزرابوونه‌وه‌.

لێکۆله‌رانی به‌شی یاسا ده‌ڵێن یه‌که‌ی زافکه‌ له‌ ڕاگویزتنی خه‌ڵک بۆ نێو کووره‌کانی گاز بۆ کوشتنی جووله‌که‌کان و که‌سانی تر دا ده‌ستیان هه‌بوو.

XS
SM
MD
LG