Accessibility links

فەڕەنسا: کوژرانی سەربازێکی فەڕەنسی لە مالی


ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە بەیاننامەیەکدا وتی لە ئەرکێکی سەربازیدا دژی تیرۆریستان لە مالی، سەربازێکی فەڕەنسا کوژراوە.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەکەدا وتی " ئەو سەربازە لەمیانەی ئەرکێکدا دژی گروپە چەکداریە تیرۆریستیەکان کوژراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆمبێکی چێنراوی دەستکرد لە تەنیشت ئوتومبێلێکی زریپۆشەوە تەقیەوە کە سەربازەکەی تێدا بووە."

جێی ئاماژەیە لە چوارچێوەی هەوڵە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوە ئیسلامیەکان لە ناوچەکەدا، زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی فەڕەنسا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا جێگیرکراون و تاوەکو ئێستا ژمارەیەک سەربازی فەڕەنسی لەو وڵاتەدا لەمیانەی ئەرکە سەربازییەکاندا کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG