Accessibility links

ئەفسەرێکی برینداری هیرشی هەینی لە فەڕانسە گیانی لە دەستدا


ئەفسەری فەڕانسەیی، ئانۆد بێلترێم

لە مانگی دێسەمبردا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی بارمتەگرتنی پێک هێنا.

ئەو ئەفسەرە پولیسەی ئامادەبوو خۆی تەسلیمی چەکدارێکی توندرەوی ئیسلامی بکات تا لە بەرامبەردا خانمێکی بەبارمتەگیراو ئازاد بکرێت، گیانی لە دەست دا. بە ئەم جۆرە ژمارەی کوژراوانی هێرشی رۆژی هەینی دەگاتە چوار کەس.

ئەو ئەفسەرە ڕۆژی شەمە، وەک قارەمانێکی "بێ وێنە و لە خۆبوردوو" نیشتمانی ڕێزی لێگیرا.

ئارنۆد بێلترێم، تەمەن ٤٤ ساڵی، لە نیو یەکەم لە ئەو ئەفسەرانە دابوو کە ڕۆژی هەینی وەلامی هێرشێکیان لە فرۆشگایەک لە باشوری فەرانسە داوە.

بێلترێم، کە یەکەم جار لە نێو هێزەکانی تایبەتی پولیسی فەڕانسە لە ٢٠٠٣ و هەروەها لە ٢٠١٥ لە عێڕاق خزمەتی کرد، لە مانگی دێسەمبردا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی بارمتەگرتن پێک هێنا.

بەڵام رۆژی هەینی کاتێک چوو بۆ نێو فرۆشگاکە، ئەو چەکەکەی دانابوو و لە بەرامبەر ئازادکردنی خانمێکی بە بارمتەگیراو بۆ پێک گۆڕێنەوە ئامادە بوو.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە ئێمانوێل مەکڕۆن لە لێدوانێکدا گوتی:

"ئارنۆد بێلترێم لە کاتی خزمەت بە نیشتماندا گیانی بەخشی کە پێشتر لە خۆبوردوویی بۆ ئەنجام دا بوو. ئەو بە مەبەستی کۆتایی پێ هێنان بە پلانی مەگەرهێنەرانەی جیهادێکی تێرۆرست وەک قارەمان گیانی بەخشی."

ئەو وەک ئەندامی پاسەوانی سەرۆکایەتی خزمەتی کرد و لە ٢٠١٢ مێداڵی هەرە ڕێزلێگرتنی فەڕانسەیان پێ بەخشی.

XS
SM
MD
LG