فڕۆکه‌یه‌ک که هه‌ڵگری 250 مسافری فه‌ڕانسه‌یی و ئورووپایی بوو و له ووهانی چین ڕا ده‌گه‌ڕایه‌وه، واتا ئه‌و شوێنه‌ی ناوه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی کۆرۆنایه، یه‌کشه‌مه له بنکه‌یه‌کی له‌شکری له شاری ئیسترێس له باشووری فه‌ڕانسه نیشتووه.
ده‌وری 65 وڵاتی فه‌ڕانسه به شێوه‌یه‌کی جیا له خه‌ڵکی تر یان له هاوینه هه‌وارێکی باشوور، یان له ناوه‌ندی مه‌شق پێکردنی کارمه‌ندانی ئاگرکووژاندنه‌وه ڕاده‌گیرێن، وه‌ک وه‌زیری وڵات بۆ پارێزگاری له منداڵ بۆ په‌یامنێران دوا. وه‌زیری ده‌ره‌وه گوتی فرۆکه‌ی فه‌رانسه‌یی هه‌ڵگری خه‌ڵکی 30 وڵاتان بوو و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی فه‌ڕانسه‌ی نه‌بوون بۆ وڵاته‌کانی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
چه‌کسلۆڤاکیا گوتی پێنج که‌سی وڵاته‌که‌ی له سه‌ر ئه‌و فرۆکه‌یه بوونه و ده‌چن بۆ برووکسل که دوایی به فڕۆکه بۆ وڵات بگه‌ڕێنه‌وه.
سوێد گوتی ده‌وری ده که‌سی ولاته‌که‌ی له سه‌ر ئه‌و فرۆکه‌یه‌ی فه‌ڕانسه‌یی بوون و نێردراون بۆ سوێد. هه‌روه‌ها خه‌ڵکی بریتانیاش له سه‌ر فرۆکه‌که‌ی فه‌ڕانسه‌یی بوون.