وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسه که بۆ نێوبژێوانی له ناوچه‌که‌یه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه قه‌ته‌ر و وڵاتانی دراوسێی عه‌ره‌بی پێویسته به زووترین کات چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی بۆ قه‌یرانی ناوخۆی خۆیان بدۆزنه‌وه و ڕێگه نه‌ده‌ن میلۆنها که‌س له که‌نداو له ئه‌وه زیاتر له ژێر گۆشاری ئه‌م ناکۆکیه‌دا بمێننه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسه دوایین دیپلۆماتێکی بیانییه که بۆ یارمه‌تی دان به چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی قه‌یرانی قه‌ته‌ر سه‌ردانی ناوچه‌ی که‌نداو ده‌کات، شه‌ممه 15 مانگی 7 له کۆنفرانسێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گوتی هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ن چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی بۆ ئه‌م کێشه‌یه بدۆزنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ریش له ئه‌م کۆنفرانسه‌دا گوتی وڵاتی قه‌ته‌ر پێشوازی له هه‌موو چه‌شنه هه‌وڵێک ده‌کات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بێته ئاراوه.
هه‌ینی 14 مانگیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تۆرکیا ڕایگه‌یاندبوو که کێشه‌ی ناوچه‌که به یه‌ک ڕۆژ و دوان چاره‌سه‌ر ناکرێت و کاتی ده‌وێت. مه‌ولوود چاوش ئۆغلوش گوتی به ڕای تورکیاش ئه‌م قه‌یرانه بۆ چاره‌سه‌ر بوون کاتیکی زیاتری پێویسته.