Accessibility links

وەزیری بەرگری فەڕەنسا سەردانی عێراق دەکات


وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس پاڕلی

وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس پاڕلی بەرەو عێراق بەڕێکەوت و وەزارەتەکە وتی ئەم سەردانە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی پاریس بە جەنگەوە دژی تیرۆر و پشتیوانیکردن لە سەروەری عێراق.

وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزیری بەرگری فەڕەنسا ئەو ڕاستیە دەزانێت کە ڕێکخراوی داعش هێشتا هەڕەشەیەکی مەترسیدارە و پێویستە لەسەرمان بەردەوام بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی. لەم مانگانەی ڕابردوودا هێرشە ئاسمانیەکانی فەڕەنسا بۆ سەر ڕێکخراوی داعش چڕتر کراونەتەوە."

بەرپرسانی باڵای فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەداوە پاریس نیگەرانە لە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی داعش و سوود وەرگرتنی ڕێکخراوەکە لە قەیرانی سیاسیی عێراق و کێبڕکێکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە ناوچەکەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG