له نێوان سه‌دان پەنابه‌رێک که له که‌مپی نافه‌رمی پەنابه‌ران له شاری کاڵه له باکووری فه‌رانسا ماونه‌ته‌وه، نزیک به سه‌د منداڵ و میرمنداڵ ده‌بینرێت که هیچ کەس و کارێکی به تمه‌نیان له‌گه‌ڵدا نیه.
ئه‌م که‌مپه نزیک به ۶۵۰۰ که‌سی تێدا ده‌ژیا که به وته‌ی به‌رپرسانی فه‌رانسی نزیک به ۱۲۰۰ که‌سیان منداڵ بون.
به‌رپرسانی فه‌رانسی پێشتر ڕایان گه‌یاندبوو که دیانه‌وێت ئه‌م که‌مپه که به ناوی که‌مپی جه‌نگه‌ل ده‌ناسرێت به گشتی و بۆ هه‌میشه کۆ بکه‌نه‌وه و هه‌مو په‌نابه‌رانی ناو که‌مپه‌که‌ش ده‌بەنه شوینگه‌لێکی تر تا بتوانن له ناوخۆی فه‌رانسا داوای مافی په‌نابه‌ری بکه‌ن، به‌ڵام سه‌دان په‌نابه‌ر که ده‌یانه‌وێت به هه‌ر شیوه‌یەک ده‌بێت خۆیان بگه‌یننه بریتانیا تا ئیستا نه‌یان هه‌ێشتوه بەرپرسانی فه‌رانسی بیان گۆزنه‌وه و له که‌مپه‌که ماونه‌ته‌وه.
وه‌ک سڵین شمیت وته‌بێژی ئاژانسی پەنابه‌رانی نه‌ته‌وه یەک گرتوه‌کان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای وت ۲۰۰ منداڵ گۆزراونه‌ته‌وه بۆ بریتانیا و ۱۵۰ له وانه گەشتونه‌ته لای بنه‌ماڵه‌کانیان.
ئه‌مساڵ ئێمه دیمان ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی بێ ئه‌وه‌ی که‌س و کاریکی به تمه‌نیان له‌گه‌ڵ بیت له ڕێگای ئیتالیاوه گه‌شتنه ئوروپا زۆر له ساڵان زیاتر بووە. ئه‌وانه به قایق گه‌شتونه‌ته ئیتالیا و دواتر خۆیان ده‌گه‌یینه که‌مپی جه‌نگه‌ل. ئه‌مانه زۆربه‌یان له لایه‌ن هاوسه‌فه‌رکانه‌وه یان قاچاق به‌ره‌کان ئازاریان له ڕێگادا دیوه و پێویسته پشتیان بگیرێت.
للیانا بێرد له دامه‌رزێنه‌رانی ڕێکخراوه‌ی ناحکومه‌تی یارمه‌ته‌ی په‌نابه‌ران که یارمه‌تی په‌نابه‌رانی که‌مپی کاڵه ده‌دات دەڵێت حکومه‌تی فه‌رانسا ئاماده نیه به شێوەیەکی گۆنجاو ئاگای له‌و منداڵانه بیت و بیانپارێزت.
ئه‌و زیادیشی ده‌کات که ئه‌م مندالانه‌ی نیو ئه‌م که‌مپه ئازاری زوریان دیوه. «ئه م مندالانه له ترس ڕایان کردوه جا ترسی تروریسته کان، شه‌ر، به‌کار هینان له لایه‌ن هه‌ندیک له گروپه توندره‌وه‌کانه‌وه یا بی‌ده‌ره‌تانی و فه‌فقیری.»
للیانا هه‌روه‌ها به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دەڵێت: به بەراوه‌ردی ئێمه نزیک به هەزار منداڵی بی‌سه‌رپه‌رشت له کاڵه بون و پێوەستە کارێک بۆ ئە‌مانه بکرێت. به‌ڵام وه‌ک تا ئێستا ده‌ردەکه‌وێت هیچ پروگرامێکی تایبه‌ت بۆ دامه‌رزاندنی ئه‌م مندالانه له جێگا و شوێنێکی ئه‌من له ئارادا نیه.