ده‌گوترێت ئه‌و 8 تێرۆریسته‌ی که ڕۆژی هه‌ینی به‌شداری هێرشه تێرۆریستیه‌که‌ی پاریس‌یان کرد هه‌موو ژێر 30 ساڵ ته‌مه‌نیانه و له فه‌ڕانسه له دایک بوون؛ واتا هاووڵاتی فه‌ڕانسه‌ن و وه‌ک په‌نابه‌ر یان کۆچبه‌ر پێناسه ناکرێن. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێ تریش له ئه‌و گومان لێکراوانه که وه‌ک توندره‌وی ئێسلامی له ژێر چاودێری پۆلیسی فه‌ڕانسه دان، له‌و بنه‌ماڵه موسوڵمانانن که باب و باپیریان ده‌یان ساڵ پێشتر کۆچیان کردۆه‌ته فه‌ڕانسه و خۆیان له‌م وڵاته له دایک بوون.
زیاد بوونی توندڕه‌وی له نێو ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که له وڵاتانی موسوڵمانه‌وه ڕوویان کردۆه‌ته فه‌ڕانسه و زۆربه‌شیان له گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری پاریس دا ده‌ژین ئه‌و پرسیاره دێنێته ئاراوه که ئایا سیاسه‌تی تێکه‌ڵ کردنی کۆچبه‌ران له نێو کوڵتور و کۆمه‌ڵگای فه‌ڕانسه‌دا شکستی هێناوه، یان چه‌ند ڕووداوی تێرۆریستی له ماوه‌ی که‌متر له یه‌ک ساڵدا له فه‌ڕانسه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازبوونی هێزه‌کانی ئاسایشی ئه‌و وڵاته؟
به‌ڕێز جه‌ماڵ پورکه‌ریم ڕۆژنامه‌وانی دانیشتووی فه‌ڕانسه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که هه‌ندێک له ناوه‌نده ئاینیه‌کان ئه‌و گه‌نجانه‌ی له بنه‌ماڵه موسوڵمانه‌کانه‌وه دێن هان ده‌ده‌ن به توندڕه‌وی.