Accessibility links

ماکرۆن ڕەتی دەکاتەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بخرێتە ناو شەڕی نێوان ئەمەریکا و چینەوە


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ڕێکخراوەکە دەربڕی، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕەخنەی لە ڕێکخراوە جیهانیەکە گرت.

بەرپرسێکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا بە ڕۆیتەرزی وت " ماکرۆن جەختی لە متمانە و پشتیوانی خۆی کردۆتەوە بۆ ڕێکخراوەکە و ڕەتی کردەوە ئەو ڕێکخراوە بخرێتە ناو شەڕی نێوان ئەمەریکا و چینەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕەخنەی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گرت و وتی " "ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەبەر هەر هۆکارێک بێت ئەم دۆسێیەی تێکداوە، وێڕای ئەو پارە زۆرەی ئەمریکا دەیدات بەو ڕێکخراوە، بەڵام هێشتا زیاتر سەنگیی دەخاتە سەر چین. ئێمە پێداچوونەوە بەم دۆسێیەدا دەکەین."

لەلای خۆیەوە بەڕێوبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تیدرۆس ئادهانوم بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئامۆژگارییەکانی من خۆیان لە سێ شتدا دەبیننەوە، تکایە لەسەر ئاستی نیشتیمانی دەست بە یەکگرتوویی خۆتانەوە بگرن و نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەرژەوەندی ئامانجی سیاسی خۆتان بەکارمەهێنن، دووەم لەسەر ئاستی جیهانیش ڕاستگۆیانە هەماهەنگی بکەن، هەروەها ئەمەریکا و چینیش بە شەفافی کارەکانیان بەڕێوەبەرن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG