Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: لە هێرشەکەی لەندەنەوە دوو فەرەنسی دیار نین


وەزیری دەرەوەی فەرەنسا جان یێڤس لۆ دریان لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ باڵێۆزخانەی فەرەنسا لە لەندەن وتی لە هێرشەکەی لەندەوە دوو فەرەنسی دیار نەماون.

لۆ دریان وتیشی فەرەنسییەک لە هێرشەکەدا کوژراوە و هەشت فەرەنسی تر برینداربوون کە چواریان برینەکانیان سەختە، هەروەها بە ڕۆژنامەنووسانیشی وت چوار بریندارەکەی تر برینەکانیان زۆر سەخت نیە و دووانیان لە نەخۆشخانە هاتوونەتە دەرەوە.

وەزیری فەرەنسا وتی هاریکارییەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لەڕووی ئاسایشەوە زۆر بەهێزە و هاتنە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هیچ کاریگەرییەکی نابێت.

وتیشی " پەیوەندییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە زۆر نموونەییە هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی ئەوە بگۆڕدرێت."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG