Accessibility links

فەڕەنسا بۆ جۆنسن: دووبارە وتوێژ لەسەر جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ناکەینەوە


وەزیرێکی فەڕەنسی وتی وڵاتەکەی ئامادەیە لەگەڵ سەرۆک وەزیری نوێی بەڕیتانیا بۆریس جۆنسندا کاربکات بەڵام پاریس و پایتەختەکانی دیکەی ئەوروپا دووبارە وتوێژ ناکانەوە لەسەر مەرجەکانی ڕێکەوتنەکەی جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا.

وەزیری کاروباری ئەوروپا ئامیلی دی مونشالان وتی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن لە هەفتەکانی داهاتوودا سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لە فەڕەنسا لەگەڵ بۆریس جۆنسندا کۆدەبێتەوە.

وتیشی دووبارە وتوێژ لەسەر ڕێکەوتنی جیابوونەوەکە ناکرێتەوە کە سەرۆک وەزیری پێشووی بەڕیتانیا تێریزا مەی واژۆی کردبوو لەگەڵ ئەوروپادا، بەڵام هێشتا هەردوولا زۆر شتیان ماوە گفتوگۆی لەسەر بکەن.

دی مونشالان وتی " ئەوەی کە هێشتا پێویستە قسەی لەسەر بکرێت پەیوەندییەکانی داهاتووە، دەبێت پەیوەندییەکی کار دروست بکەین و مامەڵەی خراپ لەگەڵ یەکتر نەکەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG