Accessibility links

بەرپرسێک: فەڕەنسا قبوڵی ناکات دووبارە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دوابخرێت


ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی چیتر قبوڵی ناکات جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێی ئەوروپا دوابخرێت و هیوای خواست هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا هانی حیزبە بەڕیتانیانیەکان بدات بگەن بە ڕێکەوتنێک سەبارەت بە جیابوونەوەکە.

مانگی ڕابردوو فەڕەنسا فشارێکی زۆری کرد بۆ کەمکردنەوەی ماوەی درێژکردنەوەی وتوێژەکانی جیابوونەوە و وتی پێویستە بەردەوام فشار بخرێتە سەر لەندەن. بەڵام بەپێچەوانەوە ئەڵمانیا ئارەزووی پێدانی ماوەیەکی درێژتری کرد بۆ وتوێژەکان. لەکۆتایدا یەکێتی ئەوروپا ڕێکەوتن لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی وتوێژەکان بۆ شەش مانگی دیکە.

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی " پێویستە جارێکی دیکە دواینەخەین. پەیامەکەمان ڕوونە، دەبێت هەتاوەکو 31ی مانگی 10چارەسەرێک بدۆزرێتەوە."

وتیشی " لەوانەیە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا لە بەڕیتانیا حیزبە بەڕیتانیەکان ناجار بکات بگەن بە ڕێکەوتنێک."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG