Accessibility links

پۆلیسی فەڕەنسا لە شاری دیجۆن بەرپەرچی خۆپیشاندەرە تورکەکان دەداتەوە


پۆلیسی فەڕەنسا گازی فرمێسک ڕژێنیان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرە تورکەکان لە شاری دیجۆنی ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی خۆپیشاندانێکی هاوشێوە لە نزیک لیۆن ڕێکخرا.

لە گرتە ڤیدیۆیەکاندا دەردەکەوێت دەیان کەس هاواری " اللە اکبر " دەکەن و دەستیان بەرزکردۆتەوە، بەڵام دواتر پۆلیس گازی فرمێسک ڕژێن بەکاردەهێنێت بۆ بڵاوەپێکردنیان.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە پۆلیسی فەڕەنسا لە دیسین شارپیۆ کە گەڕەکێکە لە لیۆن و مۆنۆمێنتی کۆمەڵکوژییەکەی ئەرمەنەکانی لێیە، ڕێگەی لە تورکەکان گرت کە هەوڵیاندا " شەڕ " لەگەڵ ئەرمەنەکاندا بکەن.

ئەم خۆپیشاندانە دوای ئەوە هات هەوڵدرا ڕێگەی باشووری لیۆن دابخرێت لەلایەن چالاکەوانە ئەرمەنیەکانەوە، دواتر گردبوونەوەکە بە توندوتیژی کۆتای پێهات و چوار کەس برینداربوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG