Accessibility links

لۆدغیان: فەڕەنسا هیچ تۆمارێکی لانیە سەبارەت بە دۆسییەی خاشقچی


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی بەپێی ئەوەی بزانم فەڕەنسا هیچ تۆمارێکی پەیوەست بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لانیە.

سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان لە ماوەی ڕابردوودا وتی تۆماری دەنگی داوە بە هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا و ئەمەریکا، بەڵام لۆدغیان وتی ئەوەندەی من بزانم شتەکە بەو شێوەیە نیە.

کاتێک سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەردۆگان درۆی کردووە پرسیاری لێکرا، لۆدغیان وتی " ئەوە مانای ئەوەیە ئەو یارییەکی سیاسیی دەکات لەم بارودۆخەدا."

جێی ئاماژەیە کوژرانی خاشقچی بووە هۆی توڕەبوونێکی جیهانی دژی سعودیە کە گەورەترین سەرچاوەی نەوتی جیهانە و پشتیوانی لە پلانەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ کپکردنی دەسەڵاتەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەروەها کۆشکی سپیش لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە دۆسییەی خاشقچی لەگەڵ ئەردۆگاندا قسەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG