Accessibility links

ماکرۆن ڕەخنە لە وتاری تورکیا دەگرێت سەبارەت بە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی وتارەکەی تورکیا " ئارەزووی بۆ جەنگ " هەیە و هانی ئازەربایجان دەدات دووبارە دەست بگرێتەوە بەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخدا و ئەوەش جێی قبوڵکردن نیە، بەڵام وتیشی تاوەکو ئێستا هیچ بەڵگەیەکی لانیە تورکیا ڕاستەوخۆ بەشداری لە پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا کردبێت.

ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئاگاداری ڕاگەیاندنەکانی تورکیام کە پشتیوانی لە ئازەربایجان دەکەن و پێم وایە سەرکێشییە و مەترسیدارە."

وتیشی " هێشتا فەڕەنسا نیگەرانە لە نامەکانی تورکیا بۆ ئازەربایجان کە ئارەزوویەکیان تێدایە بۆ جەنگ، هەروەها بەربەستەکانی بەردەم ئازەربایجان لادەبات بۆ دووبارە داگیرکردنەوەی ناگۆرنۆ کاراباخ، ئێمە ئەوە قبوڵ ناکەین."

وتیشی ڕۆژی چوارشەممە ئەو بابەتە لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا تاوتوێ دەکات و هەروەها ڕۆژی یەکشەممەش لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا قسە دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG