Accessibility links

فەڕەنسا لەسەر دۆسییەی خاشقچی سزا بەسەر 18 هاوڵاتی سعودیدا دەسەپێنێت


جەمال خاشقچی
جەمال خاشقچی

فەڕەنسا ڕایگەیاند سزای قەدەغەکردنی گەشتی سەپاندووە بەسەر 18 هاوڵاتی سعودیدا بەهۆی دۆسییەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچییەوە، هۆشیاریشیدا لەسەر ئەوەی لەوانەیە سزاکان خەڵکێکی دیکەش بگرێتەوە، ئەمەش بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بە ناوی ئەو کەسانە نەدا بەڵام لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەم هەنگاوە نراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا و بەتایبەتی ئەڵمانیا. ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە سزای قەدەغەکردنی گەشتی سەپاند بەسەر 18 هاوڵاتی سعودیدا و هەموو گرێبەستەکانی چەکی لەگەڵ سعودیەدا ڕاگرت.

وتیشی دەبێت هەموو وڵاتانی ئەوروپا و ئەندام لە ناوچەی شنگندا گەشتکردن لەسەر ئەو کەسانە قەدەغە بکەن.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا هاتووە دەڵێت " کوژرانی بەڕێز خاشقچی تاوانێکی زۆر مەترسیدارە و دژی ئازادی ڕادەربڕینی ڕۆژنامەنووسان و مافە سەرەکییەکان ئەنجامدراوە."

هەروەها دەشڵێت فەڕەنسا پێشبینی ئەوە لە بەرپرسانی سعودیە دەکات وەڵامێکی شەفاف و جیا و تەواو بدەنەوە.

وتیشی " ئەم ڕێوشوێنانە کاتین و لەوانەیە چاویان پێدا بخشێنرێتەوە یاخوود فراوانتر بکرێن، ئەوەش بەندە بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG