Accessibility links

فەڕەنسا بۆ هاووڵاتییەکانی لە ئێران: بە زووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا

فەڕەنسا ڕۆژی هەینی داوای لە هاووڵاتییانی لە ئێران کرد دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن، ئەوەش دوای ئەوەی تاران ئیسڕائیلی تۆمەتبار کرد بە کوشتنی سەرکردەی حەماسی فەلەستینییەکان لەسەر خاکەکەی.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا وتی " بەهۆی زیادبوونی گرژییە سەربازییەکانەوە لە ناوچەکەدا، ئەو هاووڵاتییە فەڕەنساییانەی کە هێشتا لە ئێرانن داوایان لێدەکرێت بە زووترین کات ئەو وڵاتە جێبهێڵن."

کوژرانی سەرکردەی حەماس ئیسماعیل هەنییە ڕۆژی چوارشەممە لە تاران ترس و نیگەرانییەکانی لەسەر کەوتنەوەی شەڕێک لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە. کوژرانی هەنییە دوای نزیکەی 10 مانگ دێت بەسەر دەستپێکردنی جەنگەکەی غەززە کە بەهۆی هێرشەکانی 7 ی مانگی دەی حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل هەڵگیرسا و لة ئاكامدا زیاتر لە 1200 کەسی ئیسرائیلی و بیانی کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش کە ژمارەیەکیان منداڵن لەلایەن حەماسەوە بە بارمەتە بران.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG