Accessibility links

سەرۆکی فەڕانسە داوای دەرفەتی خواردەمەنی و یارمەتی پزشکی بە مەدەنێکانی حەلەب دەکات


Hollande not seeking re-election

سەرۆکی فەڕانسە فڕانسوا ئۆلاند داوای ڕیگایەکی بۆ دەرباز بوون دەکات کە دەرفەت بە مەدەنێکان بدات کە لە خۆرهەلاتی حەلەب دەرباز بن و دەستیان بە خواردەمەنی و یارمەتی پزشکی ڕابگات، لە دەمێکدا هیزەکانی حکومەتی سوریا دەڵێن بەشی هەرە زۆری ئەو شوێنەیان گرتۆتەوە.

ئۆلاند گوتی "هیچ چارەسەییەک بە بێ تەقەوەستاندن ناکرێت". ئەو دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەمە لە گەڵ ریاد حیجاب، سەرۆکی کومیتەی بەرزی وتووێژکان سەر بە ئوپۆزسیۆنی سوریا ئەم لێدوانانەی دان.

ئۆلاند گوتی فەڕانسە لە شەری دژی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی و گرووپەکانی دیکەی توندڕەو درێژە بە پشتیوانی کردن لە ئوپوزسیۆنی سوریا دەدات، و لە هەمان کاتدا لە دژی ڕژیمی سەرۆک بەشار ئەسەدە.

حیجاب گوتی، "ئەگەر رژیم لە گەڕەکەکانی حەلەب دا لە ئاستی پێشکەوتن دایە، مانای ئەوە نیە ئێمە لە ئەو داوایە دەست هەڵدەگرین کە دەبێت لە سەر دەسەڵات لابچێت."

XS
SM
MD
LG