Accessibility links

فەڕەنسا داوا لە ڕوسیا و ئێران دەکات سنوورێک دابنێن بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی سوریا


وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوریای کرد بۆ سەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریادایە و داوای لە ڕوسیا و ئێران کرد وەکو هاوپەیمانێکی سەرەکی سوریا بەخێرایی سنوورێک دابنێن بۆ ئەو هێرشانە و گرەنتی ئەوە بکەن یارمەتیەکان بگەنە ئەو ناوچانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئانیس ڤۆن دی مۆل لە بەیاننامەیەکدا وتی " پێویستە لەسەر ڕوسیا و ئێران کە بەشدارن لە ئەرکی ئاشتی ئەستانە و هاوپەیمانی ڕژێمەکەی سوریان، ڕێوشوێن بگرنە بەر بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە ئاسمانیانە و گرەنتی ئەوە بکەن کە یارمەتییە مرۆییەکان بەتەواوەتی و بەبێ کێشە بگەنە دەستی ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی."

وتەبێژەکە وتی هێرشەکانی سەر پارێزگای ئیدلب و ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات جێی قبوڵکردن نین و ئەو هێرشە ئاسمانییانەی کە نەخۆشخانەکان و هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج پێشێلکردنی یاساکانی مرۆیی نێودەوڵەتییە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG