Accessibility links

فەڕەنسا داوا لە ئێران دەکات لەپێناو غوتەدا فشار بخاتە سەر سوریا


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمناوێل ماکرۆن داوای لە هاوتا ئێرانییەکەی حەسەن ڕۆحانی کرد فشار بخاتە سەر حکومەتی سوریا بۆ ئەوەی کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت بۆ سەر ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات و ڕێگە بدات یارمەتییە مرۆییەکان بگەنە ناوچە گەمارۆدراوەکە.

لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پێش سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیف لۆدغیان بۆ تاران دوو سەرۆکەکە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی لە ڕۆژەکانی داهاتوودا پێکەوە کاربکەن لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و دیمەشق و وڵاتانی دیکەدا لەپێناو باشکردنی ڕەوشی هاوڵاتیانی مەدەنی و گرەنتی ئەوەی ئاگربەستەکە جێبەجێ بکرێت.

بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت فەڕەنسا پێشبینی ئەوە لە ئێران دەکات کە یارمەتیەکی بنیادنەرانە بدات لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ڕۆژی یەکشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی توندوتیژییەکان لە غوتەی ڕۆژهەڵات زیادی کردووە سەرەڕای ئەو داوایەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ وەستاندنی شەڕ بۆ ماوەی سی ڕۆژ لە سەرتاسەری سوریادا.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیف لۆدغیان وتی پێویستە ئێران چارەسەری ئەو ترسانە بکات کە دەوری بەرنامە موشەکییەکەی داوە ئەگەر نا ڕووبەڕووی سزاکان دەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG