Accessibility links

فەڕەنسا: بەڵگە هەیە لەسەر هێرشی کیمیایی لە سوریا بەڵام هێشتا لێکۆڵینەوە دەکەین


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی بەڵگە هەیە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە باکوور ڕۆژئاوای وڵاتەکە، بەڵام هێشتا پێویستی بە لێکۆڵینەوەیە.

لە 23 ی مانگی پێنجدا ئەمەریکا ڕایگەیاند کۆمەڵێک ڕاپۆرتی پێگەیشتووە سەبارەت بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سوریا دوای ئەوەی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریا کە کۆتا موڵگەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنن.

لۆدغیان بە لیژنەی کاروباری دەرەوەی پەرلەمانی فەڕەنسای وت " ئاماژەمان هەیە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ئیدلبی سوریا بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوەی لەسەر نەکراوە."

وتیشی " ئێمە بەئاگاین چونکە پێمان وایە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەبێت دڵنیا ببینەوە لێی پێش ئەوەی هەنگاو بنێین."

حکومەتی سوریاش ڕەتی دەکاتەوە چەکی کیمیایی بەکارهێنابێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG