وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا داوای لە ڕوسیا و ئێران کرد توندترین فشار بخەنە سەر حکومەتی سوریا تاوەکو ئاگربەستەکە جێبەجێ بکات کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتیوانی لێکراوە لە غوتەی ڕۆژهەڵات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئانیس ڤۆن دێر مول وتی " گروپە چەکدارەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات بەڵێنیانداوە بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندی بڕیاری ژمارەی 2401 بن و پەیماننامەکە قبوڵ بکەن. لەلایەکی دیکەوە ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد تا ئێستا بەو ئاڕاستەیەدا نەجووڵاوە. دەبێت ئەویش پابەندی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش ببێت."
وتیشی " دواتر داوا لە پشتیوانیکەرانی ڕژێمی سوریا دەکەین توندترین فشار بخەنە سەری تاوەکو بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێ بکات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز