Accessibility links

فەڕەنسا بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ یارمەتی مرۆیی بۆ سوریا تەرخان دەکات


سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن
سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن وتی وڵاتەکەی بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ یارمەتیی مرۆیی بۆ سوریا تەرخان دەکات، ئەوەش دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕێکخراوە ناحکومیەکاندا لە پاریس.

ماکرۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە هەژماری خۆی نوسیویەتی " ئەم ئێوارەیە ڕێکخراوە ناحکومییەکانم کۆکردەوە کە لە سوریا کاردەکەن. فەڕەنسا بەرنامەیەکی بەپەلە پێک دەهێنێت بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یارمەتییە مرۆییەکان."

ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا ئەو بڕە پارەیە دەدرێت بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە سوریادا کاردەکەن، لەوانەش ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی.

جێی ئاماژەیە زیاتر لە 20 ڕێکخراوی ناحکومی بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد لەگەڵ ماکرۆندا لە کۆشکی ئیلیزییە، لەو ڕێکخراوانەش ڕێکخراوی کارکردن دژی برسێتی و خاچی سوور و کەیری تێدابوو.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە نزیکەی 13 ملیۆن کەس کە لەنێویاندا شەش ملیۆن منداڵ هەیە پێویستیان بە یارمەتییە مرۆییەکان هەیە لە سوریادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG