Accessibility links

بەهۆی شەپۆلەکانی گەرمای هاوینەوە لە فەڕەنسا 1500 کەس گیانیان لەدەستداوە


وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئاگنێس بیسۆن وتی ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی شەپۆلەکانی گەرماوە لە مانگەکانی شەش و حەوتدا لە فەڕەنسا ڕێژەی ئاسایی تێپەڕاندووە و 1500 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەم ژمارەیە زۆر کەمترە لە ڕێژەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان کە لە هاوینی ساڵی 2003 دا ڕوویاندا.

داتاکانی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەدەن لەماوەی شەپۆلەکانی گەرمای مانگی شەش و حەوتدا 1465 کەس زیاتر لە ئاستی ئاسایی گیانیان لەدەستداوە.

بیسۆن بە هەردوو دەزگای هەواڵی فرانس ئینفۆ و فرانس ئینتەری وت " شەپۆلەکانی گەرما لە ساڵی 2003 دا بۆ 20 ڕۆژ بەردەوامبوو. 18ڕۆژ ڕووبەڕووی دوو شەپۆلی گەرما بووینەوە و توانیمان لەڕێی گرتبەری ڕێوشوێنی دیاریکراوەوە لە سەدا 10 ڕێژەی گیان لەدەستدان کەم بکەینەوە."

لەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما لە 28 ی مانگی شەشدا لە باشووری فەڕەنسا تۆمارکرا بەجۆرێک پلەی گەرما گەیشتە 46 پلەی سەدی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG