Accessibility links

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا: کوژرانی دووکەس بەهۆی تەقەکردنێکەوە لە ستراسبۆرگ


وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا کریستۆڤ کاستانێر وتی بەهۆی ڕوودانی تەقەکردنێکەوە لەنزیک بازاڕێک لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بەلایەنی کەمەوە دوو کەس کوژراون و حەوت یاخود هەشت کەسی دیکە برینداربوون.

کاستانێر بە ڕۆژنامەنووسان وتی ئەو کەسەی تەقەکەی کردووە لەلایەن پۆلیسەوە ناسراوە و تاوانی زۆری ئەنجامداوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

بە هەمان شێوە دوا ڕوودانی تەقەکردنەکە بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە ڕایگەیاند کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکە برینداربوون لە ناوەڕاستی شاری ستراسبۆرگ. بەڵام دواتر ژمارەی قوربانیان زیادیان کرد.

جێی ئاماژەیە فەڕەنسا لە دوای زنجیرە هێرشەکانی ساڵەکانی 2015 و 2016 ەوە کە زیاتر لە 200 کەس کوژران هێشتا لە باری نائاساییدایە. هێرشەکانیش لەلایەن ڕێکخراوی داعشەوە ئەنجامدراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG