Accessibility links

فەڕەنسا: لەشکرکیشییەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین هیچ بیانوویەکی نیە


وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ژان ئیڤ لۆدغیان وتی لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین دژی چەکدارە کوردەکانی ناوچەکە هیچ بیانوویەکی نیە، ئەمەش لە توندترین لێدوانی فەڕەنسادا تا ئێستا سەبارەت بە دەستوەردانەکەی تورکیای هاوپەیمانی لە ناتۆدا.

حکومەتی فەرەنسا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لە ناوخۆی وڵاتەکەدا بەهۆی مامەڵەکردنیەوە لەبەرامبەر پیشهاتەکانی باکووری سوریا کاتێک تورکیا بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگە ئەرکی چڵە زەیتوونی دەست پێکردووە بۆ دەرکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە ناوچە سنوورییەکەی سوریادا.

لۆدغیان بە ئەندامانی پەرلەمانی وت " سەرەڕای ترسە یاساییەکانی تورکیا سەبارەت بە سنوورەکەی، بەڵام لە هەمان کاتدا دەبێت بوترێت کە ئەوە بیانوویەک نیە بۆ ئەوەی ئێستا بەوشێوەیە سوپای تورکیا هێرش بکاتە سەر عەفرین."

لۆدغیان هۆشیاریشیدا لەوەی ئەم ئەرکە ترسناکەی تورکیا ببێتە هۆی بێهێزکردنی هەوڵەکان دژی ڕێکخراوی داعش.

جێی ئاماژەیە فەڕەنسا وەکو ئەمەریکا چەک و مەشقی دابین کردووە بۆ ئەو هێزانەی کە یەکینەکانی پاراستنی گەل سەرکردایەتیان دەکەن لە شەڕی دژ بە داعشدا لە سوریا، هەروەها ژمارەیەکی زۆریش ئەندامانی هێزی تایبەتی هەیە لە ناوچەکەدا. ئەوەش تورکیای توڕە کردووە.

سەرۆکی پیشووی فەڕەنسا فرانسوا ئۆلۆند کە گڵۆپی سەوزی داگیرسان بۆ پشتیوانیکردنی فەڕەنسا لە کوردەکان، غەمباری خۆی دەربڕی سەبارەت بە سیاسەتی سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانویل ماکرۆن بەرامبەر کوردەکان.

سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا لە لێدوانێکدا وتی " ئەگەر من بوومایە لەچوارچێوەی هاوپەیمانیدا یارمەتی کوردەکانم دەدا، ئەمە مانای ئەوە نیە لەو ڕەوشەدا بەجێیان بهێڵین کە ئێستا تیایدان."

وتیشی " ناتوانین ئاهەنگ بگێڕین بەهۆی ڕزگارکردنەوەی بەشێکی سوریا و بەشەکانی دیکە بەتەواوەتی بەجێ بهێڵین واز بێنین ئەو خەڵکانە بمرن کە ئێمە باش دەزانین چیان کردووە تا گەیشتوون بەم ئەنجامە."

لۆدغیان وتیشی " هۆکاری سەرەکی لەپشت سووربوونمانەوە لەم بابەتە ئەوەیە ئێمە پەیوەندییەکی زۆر کۆنمان هەیە لەگەڵ کوردەکاندا و ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە ڕۆڵێکی زۆر گەورەیان هەبووە لە گرتنەوەی ڕەققەدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG