Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت ڕێکەوتنەکەی ئێران نموونەیی نیە بەڵام سەرچاوەی ئاشتیە


وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرنس پارلی

وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرنس پارلی وتی ڕێکەوتنە ناوکییەکەی ئێران سەرچاوەیەکی ئاشتیە لە ناوچەکەدا. ئەمەش لەکاتێکدایە کە جیهان چاوەڕێی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکات سەبارەت بە ڕێکەوتنەکە.

پارلی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی ئاڕ تی ئێڵی فەڕەنسیدا وتی ڕێکەوتنەکە نموونەیی نیە بەڵام سەرکەوتوو بووە لە ڕاگرتنی بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران و ئێرانییەکانیش ڕێز لە ڕێکەوتنەکە دەگرن.

بەرپرسێکی ئەمەریکی ڕۆژی دووشەممە وتی ڕوون نیە کە ئایا هەوڵەکانی هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئەمەریکا بەس بن بۆ هێورکردنەوەی ترسەکانی سەرۆک ترامپ و ڕزگارکردنی ڕێکەوتنەکە.

پارلی وتیشی " ئەم ڕێکەوتنە هۆکاری ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG