Accessibility links

پێکدادانی نێوان پۆلیسی فەڕەنسا و خۆپیشاندەران لە شوێنی کۆگایەکی ئاوی کێڵگەکاندا


وەزیری کشتوکاڵی فەڕەنسا مارک فیسنو

بەرپرسانی فەڕەنسا دەڵێن بەهۆی پێکدادانی نێوان پۆلیسی فەڕەنسا و خۆپیشاندەرانەوە ژمارەیەک لە ئەندامانی پۆلیس بریندار بوون، خۆپیشاندانەکانیش دژی دروستکردنی کۆگایەکی گەورەی ئاو بوون بۆ ئاودێری کێڵگەکان.

فەڕەنسا یەکێکە لە گەورەترین کەرتە کشتوکاڵییەکانی یەکێتی ئەوروپا، هاوکات ئاستی پێوانەیی وشکەساڵی هاوینی ئەم ساڵ مشتومڕەکانی لەسەر سەرچاوەکانی ئاو زیاتر کردووە. کۆگا دەستکردەکان لەلایەن هەندێک لە جوتیارانەوە پشتگیرییان لێکراوە وەکو شێوازێک بۆ بەکارهێنانی ئاو بە شێوەیەکی کارا، بەڵام لەلایەن ڕەخنەگرانەوە دژایەتی دەکرێت و دەڵێن قەبارەکانیان زۆر گەورەن و لە بەرژەوەندی کێڵگە گەورەکانن.

چەند هەزار کەسێک بەبێ گوێدانە بڕیاری قەدەغەکردنی خۆپیشاندان لەو شوێنەدا کە کۆگاکەی تیادا دروست دەکرێت لە ناوچەی لادێی سەینتێ سۆلین، بە ناو کێڵگەکاندا بەرەو پەرژینی کۆگاکە بەڕێکەوتن و بە گازی فرمێسک ڕژێن وەڵامییان درایەوە.

پارێزگاری ناوچەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی 61 کەس بریندار بوون، 22 کەسیان برینەکانیان سەختە، لە نێویشیاندا ئەندامانی پۆلیس هەن. هەندێک لە خۆپیشاندەران بە یارییە ئاگرینەکان و کۆکتێلی مۆلۆتۆڤەوە هێرشییان کردۆتە سەر پۆلیس.

وەزیری کشتوکاڵی فەڕەنسا مارک فیسنو سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی کرد دژی پۆلیس و ڕەخنەی لە خۆپیشاندەران گرت و وتی " نیازییان بووە ڕێگری لە پڕۆژەیەک بکەن کە چەند ساڵێکە لە ناوخۆدا پەرەی پێدەدرێت."

بەرپرسانی پارتی سەوز کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکان کردبوو بەرپرسیارێتی توندوتیژییەکانیان خستە ئەستۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ئاسایش کە زیاتر لە 1500 پۆلیسیان بڵاوکردبۆوە.

ساندرین ڕۆسیۆی یاسادانەر وتی " هەموو ئەوە بۆ پاراستنی کۆگایەکی ئاو لە ناوەڕاستی وشکەساڵییەکدا."

لە بەیاننامەکەی پارێزگاری ناوچەکەدا هاتووە دەڵێت چوار خۆپیشاندەر بریندار بوون و شەش خۆپیشاندەری دیکە دەستگیر کراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG